بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەوەیەكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەریتانیا، وڵاتانی ئەوروپا سنوورەكانیان بەڕووی ئەو وڵاتە دادەخەن.
بڕیاری راگرتنی گه‌شتی ئاسمانی بۆ به‌ریتانیا، وڵاتانی ئه‌وروپایی به‌ر له ده رۆژ، رێككه‌وتنی برێكزتیان جێبه‌جێكرد، له‌به‌ر ته‌شه‌نه‌كردنی جۆره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته.
حكومه‌تی هۆڵه‌ندا رایگه‌یاند: گه‌شته ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا له شه‌وی یه‌كشممه‌وه تا سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو راگرت، بیر له راگرتنی ئامرازه‌كانی دیكه‌ی گواستنه‌وهش ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌لجیكا بڕیاری داخستنی سنووری دا، بۆ ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ر و فڕۆكانه‌ی له به‌ریتانیاوه دێن.
ئه‌لیكسانده‌ر دی كر‌و، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌لجیكا رایگه‌یاند: گه‌شته ئاسمانییه‌كانمان تا بیست و چوار كاتژمێر راگرت، له شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت. ئیتاڵیا، به‌هه‌مان شێوه، بڕیاری راگرتنی گه‌شته‌كانی بۆ به‌ریتانیا دا، ئه‌نجێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا گوتی: بڕیاری راگرتنی گه‌شتی ئاسمانیمان بۆ به‌ریتانیا داوه، له بیست و یه‌كی ئه‌م مانگه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نه‌مسا، پابه‌ندی راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان ده‌بێت بۆ به‌ریتانیا.
سه‌باره‌ت به بڵاوبووه‌وه‌ی ڤایرۆسه نوێیه‌كه وەزیری تەندروستی بەریتانیاش رایدەگەیەنێت، ڤایرۆسە نوێیەكە لەكۆنتڕۆڵ دەرچووە.
جێی ئاماژه‌یه بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ڤێرژنە نوێیەكه‌ی ئەو ڤایرۆسەی بڵاوبووەتەوە، خێرایی بڵاوبوونەوەی سه‌دا حه‌فتا لە ڤێرژنە کۆنەکەی کۆرۆنا زیاترە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.