Erbil 32°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 12:34

پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی کوردستان خه‌رجده‌کرێت

کوردستان TV
100%



سەرۆکى لیژنەى کشتوکاڵ و ئاودێرى لە پەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت، رێککەوتن لەنێوان حکومەتی هەرێمی كوردستان و حکومەتی عێراقی کراوە بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا پارەی گەنمی جووتیاران خەرجبكرێت.

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 15 ى 12 ى 2020 ، عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، دوای ئەوەی سەردانی بەغدامان كرد بۆ بەدواداچوون بۆ پارەی گەنمی جوتیارانی ساڵەكانی 2014 و 2015 و 2016، بە وەزیرى بازرگانى عیراقمان وت، ئەو گەنمە وەرگیراوە پێویستە پارەکەی بدرێت.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، پاره‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌ی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 557 ملیار دیناره‌و وه‌زیری بارزگانی عیراق بڕیاریداوه‌ له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ جوتیارانی هه‌رێم بنێرێت و نیوه‌كه‌ی دیكه‌ش كه‌ ده‌مێنه‌وه‌ مانگانه‌ به‌شێوه‌ی قیست بدرێت. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.