Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 14:21

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی مووسڵ پیرۆز دەکات

کوردستان TV
100%


 دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ یادی دامەزراندنی رادیۆی مووسڵ، پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و كادیر و كارمەندانی رادیۆی مووسڵ

بە بۆنەی (12)هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی رادیۆی مووسڵ، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و گوێگرانی رادیۆ ئازیزەكەتان دەكەین و، هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو لە هەموو روویەكەوە بەرەو پێش بچن.

دامەزراندنی رادیۆی مووسڵ بەر لە (12) ساڵ، وێڕای ئەوەی بڕیارێكی گرنگ بوو، هەروەها كاریگەریی زۆریشی هەیە بۆ ئەو ناوچەیە و گەیاندنی پەیام وخواستی رەوای گەلەكەمان و پێكهاتەكانی دیكەی سنووری ئەو پارێزگایە كە سنوورێكی فرەپێكھاتە و جێگای بایەخی پارتیمانە.

لەم یادەدا وێڕای پیرۆزبایی گەرممان، جارێكی دیكە پشتیوانیی بەردەوامی خۆمان بۆ رادیۆكەتان دووپات دەكەینەوە و هیوادارین وەكو هەمیشە دەنگی خزمەت و خواستی سەربەرزی گەلەكەمان بێ و سەركەوتنی زیاتر بەدەست بێنن..

 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان

١٥ـی١٢ـی٢٠٢٠

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.