بەمەبەستى تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گرنگی په‌یوه‌ست به‌كارى لیژنه‌كه، ، لیژنەى ناوخۆ‌و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان له‌په‌رله‌مانی كوردستان، کۆبووەوە.
لیژنەى ناوخۆ‌و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه ،كهلەسەرەتادا بەرنامەى کارى کۆبوونەوەکە خوێندرایه‌وە، کەبریتى بوو لەخوێندنەوەو خستنەڕووى سەرجەم ئەو نوسراوانەى ئاراستەى لیژنەکە کراون، گفتوگۆکردن لەسەر دۆخى خۆپیشاندانەکان و بەدواداچوونى کێشەو گرفتەکان، لەگەڵ خوێندنەوەو خستنەڕووى بەدواداچوونەکانى ئەندامانى لیژنەکە.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه پاشان ، سەرۆکى لیژنەى پێشنیازى دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى تایبەت بەپێکهێنانى لیژنەیەکى هاوبەشى نێوان هەردوو لیژنەى ناوخۆ‌و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان و لیژنەى کاروبارى کۆمەڵایەتى و داکۆکیکردن لەمافى مرۆڤ بۆ سه‌ردانیكردنی ئەو ناوچانەى خۆپیشاندانیان تێدا ئەنجامدرا خستەڕوو، كه‌بڕیاره ئه‌و لیژنه هاوبه‌شه سه‌ردانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان بكات به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و رووداوه نه‌خوازراوانه‌ى كه له‌خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدواییه‌دا كه‌وتنه‌وه.
پاشان گفتوگۆى ورد لەسەر ئەو نوسراوانە کرا کەئاراستەى لیژنەكه کراون و رێککارە پەیڕِەوییەکان بۆ وەڵامدانەوەى نوسراوەکان جێبەجێکرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.