عەلی عەونی بەرپرسی لقی 8ی زاخۆی پ.د.ک له میانه‌ی به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان کە تەوەری بەرنامەکە تایبەت بوو بە هەڕەشە و ئاژاوەکانی پ.ک.ک و حەشدی شەعبی لە دژی هەرێم رایگه‌یاند : په‌كه‌كه بۆته چه‌كه‌كێكی مه‌ترسیدار له ده‌ستی وڵاتانی داگیركا‌ر ، له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنیان په‌كه‌كه دژایه‌تی ته‌واوی پارته سیاسییه‌كانی كوردستانیان ده‌كرد .
باسی سه‌ربه‌خۆی و باسی ریفراندۆم بكه‌ی تۆ به دژی برایه‌تی گه‌لانی ، گرنگ ئه‌وانه كێشه‌یه‌كن و به‌ڵایه‌كن بۆ كورد .
روونیشیكرده‌وه كه په‌كه‌كه خه‌بات له شوێنی خۆیان ناكه‌ن به‌ڵكو بوونه‌ته به‌ڵایه‌ك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان .
هه‌روه‌ها راشیگەیاند: په‌كه‌كه هیچ ئامانجێكی نییه ، ته‌نها تێكدان نه‌بێت ، كورد له سه‌ر هیچ ئایدیۆلۆژیایه‌ك سزا نه‌دراوه به‌ڵكو كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی ژێر ده‌ست بووه و هه‌وڵی رزگار بوون ده‌دات .
وتیشی ئه‌و شه‌ڕه‌ی په‌كه‌كه به سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌پێنێت شه‌ڕێكه دوای ئه‌وه‌ی كوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت ، ئینجا داوای ئایدیۆلۆژییه‌كی دیاریكراو بكات ، به‌ڵام هێشتا كوردستان سه‌ربه‌خۆ نیه و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن ئه‌و قه‌واره‌یه‌ی كه هه‌یه لاوازی بكه‌ن و پشتیوانی وڵاتانی داگیركه‌ر بده‌ن .
به‌رپرسی لقی 8ی پارتی دیموكراتی كوردستان راشیگه‌یاند : په‌كه‌كه خۆی بوونه‌ته 3 به‌ش یه‌كیكیان سه‌ر به میتی توركیین ، به‌شێكیان عه‌له‌وین ، دواتر سه‌رلێشێواندنی خه‌ڵكانێكه به‌ناوی جیاجیا ، ئه‌وانه خه‌ڵكی هه‌ژارن رۆژانه به كوشت ده‌درێن ، دوای 40 ساڵ نه‌یتوانیوه یه‌ك گوند له توركیا ئازاد بكات و هزری نه‌ته‌وه‌یی له‌و وڵاته بوونی نه‌ما .
روونیشیكرده‌وه كه په‌كه‌كه هه‌ر چ پیرۆزییه‌ك هه‌یه له نێوان خه‌ڵكی كوردستان ره‌ش بكه‌ن . ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئاژاوه‌و فیتنه بخوڵقێنن . ئه‌وه‌ی له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان هه‌ن بۆ چیه ، ئایا دژی جه‌ندرمه‌ی توركیایه ، ئه‌كید نه‌خێر ئه‌وانه به‌ڵكو زیاتر بۆ دژایه‌تی خه‌ڵكی كوردستانه‌و هیچی تر نیه .
هه‌روه‌ها به‌رپرسی لقی 8ی پارتی ئاماژه‌یدا كه تا ئه‌مرۆ پارتی ده‌سه‌ڵاتی ره‌های له ده‌ڤه‌ری سلیمانی نیه به‌ڵكو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان خاوه‌ن ده‌سه‌لاته ، ئه‌گه‌ر پارتی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه كه‌مته‌رخه‌مه له ئاوه‌دانكردنه‌وه ، ئه‌وا پارتی شه‌رفمه‌نده ، به‌وه جۆره سه‌یری بكه‌ن ، چونكه هه‌موو ده‌زانن پارتی ، بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه بێ جیاوازی .
روونیشیكرده‌وه كه شه‌ڕی په‌كه‌كه له‌و ده‌ڤه‌ره واتا سلێمانی واتای شكستی ئه‌وان ده‌رده‌خات ، كه ناتوانن یه‌ك هه‌نگاویش به‌ره‌و توركیا هه‌نگاو بنێن . ئیستا رۆڵی ئه‌وه ده‌بینن ده‌ستی توركیا بۆ هه‌رێمی كوردستان رابكیشن .
گوتیشی : په‌كه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر نزیكه‌ی 3500 چه‌كدار مووچه له حشدی شه‌عبی وه‌رده‌گرن . له سوریاش به‌هه‌مان شێوه .په‌كه‌كه تیرۆریستن چونكه به ده‌یان هاووڵاتی ده‌ڤه‌ری زاخۆیان شه‌هید كردووه ، بێ ئه‌وه‌ی هیچ گوناهێكیان هه‌بێت .
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌رپرسی لقی 8ی پارتی رایگه‌یاند كه پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان ، راستیه‌كان بزانن و بزانن په‌كه‌كه نیاز‌و پیلانی چیه ، ئایا خۆپیشانده‌ران بیكه‌ی سی و ئارپی جی هه‌یه ؟؟
ئایا سوتاندنی دۆسیه‌ی فه‌رمانبه‌ران ، هۆكاری چیه ؟
په‌رته‌وازه‌یی چاره‌سه‌ری گرفته‌كان ناكات به‌ڵكو یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌ك گوتاری ده‌بێته هۆی سه‌ركه‌وتنی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.