Erbil 28°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 20:40

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی: پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق لە ئەنجوومەنی وەزیران له‌سه‌دا 70ی کارەکانی تەواو بووە

کوردستان TV
#7
100%

پەرلەمانتارێکی کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت زۆرینەی کارەکانی ئامادەکردن و پەسندکردنی پڕۆژە یاسای بودجە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تەواو بووە و ھۆکاری درەنگکەوتنی ناردنیشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هەوڵێک هەیە بۆ کەمکردنەوەی کورتھێنانی بودجە.

ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: ئێستا پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە و له‌سه‌دا حه‌فتای کارەکانی تەواو بووە.

سەبری گوتیشی: بە ھۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئامادەکارییەکان درەنگ کەوتوون و دەویسترێت بەو ھۆیەوە بڕی کورتھێنانی بودجەی دووهه‌زار و بیست و یه‌كی عێراق کەم بکرێتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشکراشیکرد، بەھۆی ئەوەی عێراق نەوت بە دۆلار دەفرۆشێت و مووچە بە دینار دابەش دەکات، ویستێک ھەیە نرخی سه‌د دۆلار بگەیەندرێتە سه‌د و سی ھەزار دینار، کە ئەوەش ڕێگەیەکی دی دەبێت بۆ کەمکردنەوەی کورتھێنانی بودجەی ساڵی داھاتوو کە سوودی زۆری بۆ مووچەخۆرانی عێراق و ھەرێمی کوردستانیش دەبێت بەتایبەت کە ھەردوولا لە ڕێککەوتن نزیک بوونەتەوە.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.