باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له خارتوم له‌فه‌یسبووك پۆستێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا ناوی سودانی له لیستی وڵاتانی پاڵپشتیكاری تیرۆر ده‌رهێناوه.
له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئهمسأل دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: ته‌نها له یه‌ك حاڵه‌تدا ناوی سودان له لیستی تیرۆر ده‌ردێنن كه بڕی 335 میلیۆن دۆلار وه‌ك سزای مادی بدات به قوربانیانی رووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مین له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌له ساڵی 1998 له خارتوم روویدا.
ئه‌مه‌و دوای ئه‌و لێدوانه‌ی تره‌مپ سه‌رۆك وه‌زیرانی سوان رایگه‌یاند بڕه پاره دیاریكراوه‌كه‌یان خستوه‌ته سه‌ر ئه‌ژماری ئه‌و كه‌سانه. ناوی سودان له ساڵی 1993وه كاتێك كه ئۆسامه بن لاده‌ن سه‌ریكی ئه‌لقاعیده وه‌ك میوان لای حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته بوو خرایه ناو لیستی وڵاتانی پالپشتیكاری تیرۆره‌وه.
له ئیستادا وڵاتانی ئێران، كۆریای باكوور و سووریه ناویان له لیستی وڵاتانی پاڵپشتیكاری تیرۆر دایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.