ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كارنامه‌ی دانیشتنی سبه‌ی بڵاوكرده‌وه و له‌سه‌ر شه‌ش مژار گفتوگۆ ده‌كرێت.
بڕیاره سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كاتژمێر 5ى ئێواره كۆبوونه‌وه‌ی ژماره 28ى وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م لە ساڵی یاسادانانی سێیەمی خولی هەڵبژاردنی چوارەم ساز بكات.
به پێی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ش ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری نوێ سوێند ده‌خۆن و چاو به‌و تانانه‌دا ده‌خشێنرێته‌وه كه لە راستیی ئەندامێتیی ژمارەیەک پەرلەمانتار پێشکەش کراون.
هه‌روه‌ها ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژەیاسای ئەندامبوونی عێراق لە رێکخراوی هەیدرۆگرافیی نێودەوڵەتی ده‌درێت و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ بۆ پرۆژەیاسای ئەندامبوونی عێراق لە پرۆتۆکۆلی 1996 لە رێککەوتنی رێگریکرن لە پیسبوونی دەریایی و پرۆژەپێشنیازی هەمواری یەکەمی یاسای پەرلەمان ده‌كرێت و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌میش بۆ پرۆژەپێشنیازی هەمواری یاسای بڵاوکردنەوە لە رۆژنامەی فەرمی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.