بە سەرپەرشتی راستەوخۆی پاریزگای هەولێر دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر 23 هه‌زار خێزانی كهمداهات کە ناویان لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی تۆمار کراوە كه له لایه‌ن خواپێدراوێكهوه دابین كراوه، ده‌ستیپێكرد.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند: هه‌ر خێزانێک بڕی 200 لیتر نه‌وتیان پێ ده‌درێت.
هه‌ر له‌و باره‌وه پارێزگاری هه‌ولێر به‌وه‌كاله‌ت هێمن قادر رایگه‌یاند: هه‌ڵمه‌تی دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر خێزانه كهمداهاتهكان له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر ده‌ستیپێكردووه و له دوای ئه‌وه‌ش دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر خێزانه كه‌مداهاته‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات.
شایه‌نی باسه ئه‌م بڕه نه‌وته له لایه‌ن خواپێدراوێكی شاری هه‌ولێره‌وه دابینكراوه كه له لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی پارێزگای هه‌ولێره‌وه به‌سه‌ر خێزانه كهمداهاتهكان دابه‌ش ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.