گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ،ھەر ڤاكسینێك بگاتە عێراق پشكی ھەرێمی كوردستانی لەگەڵدایە .
ئاسۆ حه‌وێزی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌كوردستان 24 ى راگه‌یاندووه ، ئه‌وان له وه‌زاره‌ت به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵن و له هه‌ماهه‌نگیدان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا به زووترین كات.
ئاسۆ حه‌وێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه هه‌ر گرێبه‌ستێك حكومه‌تی عێراقی هه‌یبێت، بۆ كڕینی ڤاكسینه‌كه له هه‌ر وڵاتێك ئه‌وا پشكی هه‌رێمی كوردستانیشی تێدایه.
ده‌شڵێت: خوودی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌وردی چاودێری ئه‌و پرسه ده‌كات، تاوه‌كو به‌زووترین كات ئه‌و ڤاكسینه بگاته ده‌ست هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.