بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، ڕایده‌گه‌ێنێت ، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 35 ملیار دیناری بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین ته‌رخان كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14 ى 12 ى 2020 ، ئاگرین عەبدوڵڵا، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن ڕایگه‌یاند كه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 35 ملیار دیناری بە شێوەی نەختینە بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی راپەڕین و گەرمیان ته‌رخان كرد.
بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه ئه‌و پڕۆژانه، نوێ نین و دەستیان پێكردبوو، 270 ملیار دیناریان پێویستە بۆ ته‌واوبوون، ئەو بڕه پارەیه‌ی بڕیاری لێدراوە ته‌رخان بكرێ بۆ بەگەڕخستنەوەیانە.
له باره‌ی پڕۆژه‌كانیش، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات: پڕۆژه‌كان بریتین له دووسایدكردنی دوكان – چوارقوڕنە، ڕێگەی كفری - كەلار لە گەرمیان، ڕێگەی باشماخ پێنجوێن، سەید سادق – هەڵەبجە، وارماوە – پێنجوێن، كه هەندێكیان پێشتر خرابوونەوە كار و لە لایەن سەرۆكی حكوومەتەوە پارەیان بۆ تەرخان كرابوو.
ئاگرین عه‌بدوڵڵا بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌شڵێت، كه ئه‌و پڕۆژانەی لە ژێر ئەنجامداندا بوون، بەهۆی نەبوونی نەختینەوە وەستابوون و ئەم بڕە پارەیە دەیانخاتەوە گەڕ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.