له‌باره‌ی سه‌ردانی شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و دانوساندن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدڕاڵی عێراق ، به‌مه‌به‌ستی ڕێككه‌وتن ڵه‌گه‌ڵ به‌غدا تا شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كێشه‌كانی دیكه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌كراو له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌ردوولا چاره‌سه‌ر بكرێت ، پێشه‌وا هه‌ورامانى گوته‌بێژى فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند ، لەگەڵ بەغدا ئەوەی ڕوودەدات دانوستاندن نییەو نییەتی ئەوان ملشکاندنە، بەغدا دەیەوێت شتێکی زۆر لەتۆ بستێنێت و کەمێکت پێبدات.
ده‌شڵێت، شتێک نییە ناوی حکوومەتی عێراقی بێت بۆ ڕێکەوتن لەگەڵی و بڕیارێکی هاوبەشی سیاسی هەیە بۆ گوشینی قوڕگی کورد، هیچ ڕێکەوتنێکیش گەرەنتی نییە لەگەڵ بەغدا، بەداخەوە تا ئێستا ئەوەی ئەوان دەیانەوێت بچووککردنەوەو لاوازکردن و برسیکردنی هەرێمی کوردستانە.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئێمە یەکدەنگ نین و ئیستیغلالی ئەمە کراوە،تەنانەت لەناوخۆوە هەوڵی شکستپێهێنانی ڕێکەوتنی ئەم چەن ڕۆژە هەبووەو کەسی بە دەسەڵات هەن دەیانەوێت لەگەڵ بەغدا نەگەینە هیچ.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ، كه دیسان بەداخەوە خەڵکێک هەن تەنها بۆ دژایەتی کابینەی کاک مەسرور بارزانی ئامادەن هەموو ڕێگایەک بگرنە بەر ئەگەر ئەو ڕێگایە برسیکردنی خەڵکی کوردستانیش ئەنجامەکەی بێت.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.