گروپی شاخه‌وانی هاودیان بۆ ژینگه پارێزی و شاخه‌وانی، مۆڵه‌تی فه‌رمی شاخه‌وانی وه‌رده‌گرێت و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی گروپه‌كه‌ش بڕوانامه‌ی شاخه‌وانی به‌ده‌ست ده‌هێنن.
خالس عه‌لی، سه‌رۆكی گروپی هاودیان بۆ شاخه‌وانی و ژینگه پارێزی به زاری كرمانجی راگه‌یاند " دوای زیاتر له ساڵێك له ئه‌نجامدانی گه‌شته شاخه‌وانیه‌كانمان، خۆشبه‌ختانه مۆڵه‌تی فه‌رمی فیڕاسیۆنی شاخه‌وانی كوردستان‌مان پێدرا".
گووتیشی " له‌هه‌مانكاتدا دوای به‌شداریكردنمان له خولێكی فیدراسیۆنی شاخه‌وانی خۆشبه‌ختانه خۆم و كچه ته‌مه‌ن سێ ساڵه‌كه‌م و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانمان بڕوانامه‌ی خوله‌كه‌مان پێبه‌خشرا.
ژێده‌ر/ زاری كرمانجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.