قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ماتیۆ توله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا، تاوتوێی چۆنیه‌تی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ھه‌ردوو وڵاتیان كرد.
له راگه‌یه‌نراوێكدا نووسینگه‌ی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاویكرده‌وه، قاسم ئه‌عره‌جی پێشوازیی له ماتیۆ توله‌ر كردووه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه له دیداره‌كه‌دا، سه‌باره‌ت به چۆنێتیی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مریكا گفتوگۆكراوه.
ئاماژه به‌وه‌یشدراوه، توله‌ر تیشكی خستووه‌ته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له پاڵپشتییكردنی حكوومه‌تی عێراق به تایبه‌تیش له هه‌ریه‌ك له بواره‌كانی ئاسایش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه كه له میانی دیداره‌كه‌دا قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه، كه گرنگه له‌م ھه‌لومه‌رجه‌دا، زیاتر ئاسایش و سه‌قامگیریی له ناوچه‌كه و جیھان، پارێزراوبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.