بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمی كوردستان پێشبینیه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ڕاگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ڕایده‌گه‌ێنێت ، سبەینێ سێشەممە 15 ى 12 ى 2020 ، هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى یەکگرتنى هەردوو نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست دەریاى سوور، لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ باران بارین چالاک دەبێت و تەواوى ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى ئەم شەپۆلە باران بارینە.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: لە هەولێر و دهۆک و سلێمانى لەگەڵ باران باریندا هەورە تریشقە دروست دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەتایبەت لوتکەى شاخە سنورییەکان بەفر دەبارێت.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، لەگەڵ باران باریندا خێرایى با (5 بۆ 15) کیلۆمەتر دەبێت لە سەعاتێکدا لە تەواوى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان.
ئاماده‌كردنی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.