گه‌لاوێژ عوبێد سیان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: په‌لكانه سه‌ره‌تاییه‌كی تازه‌یه بۆ ته‌عریبی نوێ و تاكه چاره‌سه‌ریش بۆ پاراستنی كورده‌كان و خاكی كوردان، گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه بۆ ئه‌و ناوچانه.
د. گه‌لاوێژ عوبێد سیان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان تی ڤی، به ووردی سه‌ره‌تای ته‌عریبێكی دیكه‌ی كوردان ڕوون ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو چه‌ندان جار عه‌ره‌بی هاورده و حه‌شدی شه‌عبی به راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هه‌وڵی ته‌عریبێكی دیكه‌ی گونده كوردییه‌كانی رۆژئاوای كه‌ركوك ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: په‌لكانه زۆر ده‌مێكه بووه به ئامانجی عه‌ره‌به به‌دووه‌كان و كۆنه به‌عسییه‌كانی كه‌ركوك، حه‌شدی شه‌عبی و به‌شێك له به‌رپرسه ئیدارییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه پاڵپشتی ئه‌و به‌دووانه‌یه بۆ ته‌عریبێكی نوێی ئه‌و ناوچه كوردنشینانه، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتوون به ئامانجه‌كانیان كه ئامانجی سه‌ره‌كیان له‌و ته‌عریبه بۆ عه‌ره‌بی هاورده به‌پیتی خاكه‌كه‌یه و ئامانجی حكومه‌تیش نه‌وتی ژێر زه‌ویی و كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هاڤانه‌یه له‌و سنووره ھه‌روه‌ھا ھه‌ڵبژاردنی داھاتووه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی: له دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و نه‌مانی هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچه‌یه، ده‌ستی عه‌ره‌بی هاورده و پارێزگاره به وه‌كاله‌ته‌كه‌ی كه‌ركوكی ئاوه‌ڵاكرد،حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تیش سه‌رۆك بارزانی، چه‌ندان جار رێگربوونه له‌م ته‌عریبه، به‌ڵام تا ئه‌و رۆژه‌ی هێزی پێشمه‌رگه نه‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌عریب هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی حه‌تمی ده‌بێت.
گه‌لاوێژ عوبێد گوتیشی: ئێمه له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌موو هه‌وڵه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانمان بۆ پاڵپشتی خه‌ڵكی ره‌سه‌نی كه‌ندێناوه و به تایبه‌تیش گوندی په‌لكانه خستووه‌ته گه‌ڕ و به‌رده‌وامیش ده‌بین چونكه ئه‌مه به به‌ڵگه و دۆكیۆمێنتی فه‌رمی سه‌رده‌می حوكمی پاشایه‌تی له عێراق خاكی كوردان بووه و كورد خاوه‌نی ره‌سه‌نییه‌تی، به‌ڵام پرۆسه‌ی ته‌عریبی رژێمی به‌عسی گۆڕ به‌گۆڕ چه‌ندان جار خاك و ماڵی كوردانی سووتاند و ئه‌م عه‌ره‌به به‌دووانه‌ی هاورده‌كرد، تاكه چاره‌سه‌ریش بۆ پاراستنی كورده‌كان و خاكی كوردان گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه بۆ ئه‌و ناوچانه.
فه‌رمان عه‌لی- كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.