واده‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژه كۆرۆنا بۆ دۆناڵد تره‌مپ و مایك پێنس ده‌ستنیشان كرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كۆشكی سپی دوێنیێ یه‌ك شه‌ممه به ئاژانسی رۆیته‌ری رایگه‌یاندووه كه له رۆژی دووشه‌ممه‌وه دۆناڵد تره‌مپ،سه‌رۆكی ئه‌مریكاو مایك پێنس،جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و به‌رپرسانی دیكه‌ی باڵای ئه‌مریكا " ڤاكسینی دژه كۆرۆنا به‌ده‌ست دێنن.
هه‌ر به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی رۆیته‌ر" له‌ماوه‌ی ده رۆژدا فه‌رمانبه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كۆشكی سپی و هه‌ندێك به‌رپرس له‌سه‌رجه‌م لقه‌كانی حكومه‌ت ڤاكسینی دژه كۆرۆنا- یان لێده‌درێت.
شایانی باسه به‌رپرسانی ته‌ندروستی به پێویستیان زانیوه ڤاكسینه‌كه له فه‌رمانبه‌رانی ئاسایشی نیشتمانی و گه‌وره به‌رپرسانی حكومه‌ت بدرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.