له سنووری قه‌زای ئامێدی شه‌ڕه ته‌قه له نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دروست بوو.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له باره‌ی هۆكاری ڕوودانی شه‌ڕه‌كه‌وه ڕایگه‌یاند:له گوندی سه‌رگه‌لێی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی چه‌ند چه‌كدارێكی په‌كه‌كه له خاڵێكی پشكنینی پێشمه‌رگه ده‌ده‌ن و ڕاناوه‌ستن، به‌و هۆیه‌وه گرژی و ئاڵۆزی له خاڵی پشكنینه‌كه دروست ده‌بێت و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه ته‌قه له‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستا شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وامه و زه‌ره‌رو زیان گیانی و مادییه‌كان نه‌زانراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.