Erbil 21°C دووشەممە 30 ئەیلوول 02:30

سەرۆکی حکومەتی هەرێم هاوکاری ئه‌و گه‌نجه‌ی که‌لار ده‌کات کەله‌ ئاڵۆزییه‌کان بریندارببوو

کوردستان TV
#7
100%

دكتۆر ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: مەسرور بارزانی، بڕیاردا خوێندنی کاکە حوسێن عەلی ئەو گەنجەی لە ئاڵۆزییەکانی کەلار بریندار بوو فەراهەم بکرێت .

لەسەر فەرمانی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرێز مەسرور بارزانی، بڕیاردا خوێندنی کاکە حوسێن عەلی ئەو گەنجەی لە ئاڵۆزییەکانی کەلار بریندار بوو فەراهەم بکرێت و لەهەموو ڕووییەکەوە هاوکاری ئەو خانەوادەیە بکرێت بەمەبەستی ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبارتر بۆ کاکە حوسێن و خوشک و براکانی.

بەندە  بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەت، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیم بەو خانەوادە بەڕێزە کرد و پاشان بەڕێز بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیانمان راسپارد بۆ جێبەجێکردنی رێکارە پێویستەکان و فەراهەمکردنی خوێندنی خێرا بۆیان.

حوسين على

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.