Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 15:03

خەڵاتی "IG Nobel" بۆ گەمژەیی زانستی نامۆترین خەڵاتی جیهانییە

بەتەواوەتی پێچەوانەی خەڵاتی نۆبڵی رەسەنە
کوردستان TV
100%

زۆرێک لە زانایان رەنج دەدەن بۆ یٔەوەی بگەن بە داهێنان و تۆژینەوەی زانستیی جددی سوودبەخش بۆ مرۆڤایەتی.
خەڵاتی نۆبڵ بۆ گەمژەیی زانستی کە رێکخەرانی یٔەو خەڵاتە پێی دەڵێن "IG Nobel" واتا بەدڕەو بەتەواوەتی پێچەوانەی خەڵاتی نۆبڵی رەسەنە.
لەم کێبڕکێ زانایان لە سەرتاسەری جیهانەوە بەشداری لە 10 بواری زانستیی جیاواز دەکەن وەک: "پزیشکیی، دەروونناسی، فیزیا، یٔابووری، یٔاشتی، زیندەوەرزانی، کیمیا، پەیوەندی، تەندروستیی گشتی و یٔەندازیاری"، یٔەم کێبڕکێ لە یٔاهەنگێکی گەورە لەسەر تۆڕی یٔینتەرنێت پەخش دەکرێت.
بۆ یەکەمجار رێوڕەسمی یٔەم خەڵاتە لە ساڵی 1991 بەڕێوەچوو، ساڵانە لە زانکۆی هارڤارد بە سەرپەرشتی گۆڤاری  Annals of improbable research AIR یٔەم یٔاهەنگە رێک دەخرێت.
لەنێو براوەی یٔەمساڵ تۆژینەوەیەک بوو کە زانایانی هەریەک لە نەمسا، سوید، ژاپۆن، ویلایەتە یەکگرتووەکانی یٔەمریکا و سویسرا دەربارەی تیمساحێکی چینی یٔەنجامیان دا کاتێک خستیانە نێو ژوورێکی تەواو داخراو پڕ لە هەوای پیتێندراو بە هیلیۆم و هانی دەدرا دەنگ دەربکات، بۆیٔەوەی جیاوازی لە دەنگی رەسەنی دیاری بکەن.
بەگوێرەی پێگەی "Arstechnica"ی زانستی، دوو تۆژەری دیکە خەڵاتی گەمژەییان بەدەستهێنا لە بواری دەروونناسی کە یٔاشکرایان کرد برۆ ناوازەکان وەک یٔاماژەیەکی نارسیسیزم تەماشا دەکرێن. 
لەنێو تۆژینەوە نامۆکان کە یٔەم خەڵاتەی بردەوە تیمێک بوو کە هەوڵیان دا پێنوێنی دڵخۆشی بکەن بەهۆی "خوراندن"ەوە، لە یٔەنجامدا گەیشتنە یٔەوەی خوراندنی پاژنەی پێ و پشت زۆر خۆشە لەلای مرۆڤ.

ktv
ژێده‌ر: Kurdistan CT

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.