ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك - گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیەندراوێکی، سهبارهت به سوتاندی بارهگای لقی 5 پارتی بڵاوکردەوە رایگهیاند: ئاستی ئەو ئاوەدانی و پێشكەوتن و گەشەكردنەی بە بازووی ھاووڵاتییانمان لە ھەرێمی كوردستاندا ھاتوونەتە دی بەڵگە.
بەتوندی سەركۆنەی ئەو ڕەفتارە ملھوڕانەیە دەكەین كە لە بەغدا دژ بە ئاڵای كوردستان و، بە سیمبوڵی سەدان ساڵ لە خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستان کرا، ئەوە بوو ئەمڕۆ تاقمێكی گومڕا بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان و وێنەی ڕەمزی کوردستانیان لە بەغدا سووتاند.
ئەم ڕەفتارانە بە شێوەیەكی ھەڕەمەكی ڕوویان نەداوە و، بەشێوەیەكی خۆڕسكیش نەبوون، بگرە ئەنجامی ڕوونی ھەڵمەتێكی شێلگیرانەی دژ بە كوردە كە لە بەغدا بەڕێوە دەچێت و، چەند ھێزێكی كەم بەڕێوەی دەبەن و بەپێی ئەجیندایەك كە ھەوڵ دەدەن بیشارنەوە، بەڵام لەلای ئێمە ڕوون و ئاشكران.
ئەم جۆرە ڕەفتارە ناكامانە ناتوانن خۆیان لە قەرەی كەرامەت و پیرۆزیی ئاڵای كوردستان و ڕەمزی کوردستان و گەلی كوردستان بدەن.
ئاستی ئەو ئاوەدانی و پێشكەوتن و گەشەكردنەی بە بازووی ھاووڵاتییانمان لە ھەرێمی كوردستاندا ھاتوونەتە دی بەڵگە و گەواھیدەری ئەوەن ئێمە گەلێكی خاوەن شارستانییەتی قووڵ و ڕەگداكوتاوین. ئەو وێرانكاری و كۆنەپەرستییەشی ئێوە ھۆكاریان بوون لە شارەكەنی دیكەی عێراقدا بەڵگەن لەسەر ئاستی داڕمانی شارستانی و بەھاكانی ئێوەن.
ئەنجومەنی سەركردایەتیی كەركووك - گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان
١٧ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.