Erbil 37°C دووشەممە 08 ئاب 19:19

ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی یاسایی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق : له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌درێت

کوردستان TV
100%

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاشكرای كردووه‌ كه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتوون كه‌ ژماره‌ی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق 83 بازنه‌ بێت .

محه‌مه‌د غززی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتوون كه‌ ژماره‌ی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق 83 بازنه‌ بێت و گوتی:له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، لیژنه‌ی یاسایی، یاسای هه‌ڵبژارده‌كان ته‌واو ده‌كات و ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دانیشتنی رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.