یەکەم قوتابخانەی کچان لە شاری هەولێر

لەناوقەڵات
Thumbnail

یەکەم جار لەمێژووی هەولێر،لەئەیلولی (۱۹۲۷)قوتابخانەیەکی سەرەتایی کچان لەسەردەمی موتەسەڕیف(مجید یعقوب) لەناوقەڵات،لەخانوویەکی بچووک، بەرامبەر دەرگای ئەحمەدی دەستی بەخوێندن

کرد،سەرەتا یەک پۆل(۳٥) قوتابی تیادا دەیانخوێند،ئەوکاتە زۆربەی دانشتوانی شاری هەولێرلەسەر قەڵات بوون،قەڵات لەسێ گەڕەک پێکهاتبوو،کەبریتی بوون،لەم گەڕەکانە(تۆپخانە--سەرا--

تەکیە)بەڕێوەبەرەکەی ناوی (قدریەحسن)بووخەڵکی شاری موسڵ بوو،هەرساڵێک پۆلێک زیاد دەکرا ومامۆستایەک لەموسڵ دەهاتن،ساڵی (۱۹۳۲-۱۹۳۳)پۆلی شەشەم کرایەوە،ژمارەیان (۱۱) قوتابی

بوو،بۆیەکەم جار ئەوقوتابیانە بەشداری تاقیکردنەوەی بەکەلۆرەیان کرد،چوار لەم قوتابیانە دەرچوون لەتاقیکردنەوەکان ،تەنها یەک لەوقوتابیانە چوو بۆخانەی مامۆستایان لەبەغدا،ئەویش خاتوو(شکریەجیاوک)بو،یەکەم ئافرەت بوو بەمامۆستا لەشاری هەولێر.


ن / بكر كاكۆ