به‌ری داره‌به‌ن .. بنه‌وشوك

وه‌ك قه‌زوانه‌ به‌ڵام به‌ره‌كه‌ی بچوكترو  به‌تامتره‌
Thumbnail

بنه‌وشوك وه‌ك قه‌زوانه‌ به‌ڵام به‌ره‌كه‌ی بچوكترو  به‌تامتره‌ و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی دنكه‌ ماش ده‌بێ و نه‌رمیشه‌ ئازری ددان نادات، له‌ چیاكان له‌نێو  شاخ و چه‌قه‌رو سه‌ربه‌رده‌كان ده‌ڕوێت وه‌ك قه‌زوانیش شیله‌كه‌ی كه‌ قه‌ده‌كان ده‌ریده‌ده‌ن بنێشتی كوردی پێ ده‌ڵێن ... چنین و لێكردنه‌وه‌ی بنه‌وشوك  كه‌مێك كارێكی قورسه‌  " سه‌ره‌تا ده‌بێ جلێكی   تایبه‌ت له‌به‌ر بكه‌ی كه‌   بتوانیت به‌م جلانه‌وه‌ به‌سه‌ر دار هه‌ڵبه‌زیت و   جه‌سته‌و سه‌رو قژت  دابپۆشێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ی بنێشتێكی سروشتی زۆر به‌ جه‌سته‌ته‌وه‌ ده‌لكێت و به‌ ئه‌سته‌م لێده‌بێته‌وه‌, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و جلانه‌ جارێكیتر به‌ كه‌ڵكی له‌به‌ر كردنه‌وه‌ نایه‌ن. دوواتر  هه‌مو ئه‌و  وشیانه‌(پندڕ) كۆده‌كه‌یته‌وه‌  ده‌یخه‌یته‌ نێو  گوشه‌یه‌كو  دایان ده‌كوتی، ده‌نكه‌ سه‌وزه‌كان هه‌ڵده‌وه‌رێن و داركه‌كانیش فڕێ ده‌ده‌ی له‌ ماڵه‌وه‌ش له‌ نێو ئاویان ده‌كه‌یت و ده‌نكه‌ سه‌وزه‌كان ژێر ئاو ده‌كه‌ون و سوره‌كانیش سه‌ر ئاو ده‌بن، به‌م جۆر له‌یه‌كتریان جیا ده‌كه‌یته‌وه‌ .... بنه‌وشوك به‌ یه‌كێك له‌ خۆراكه‌  زۆر باشاكان داده‌ندرێت  بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ و  تام و چێژه‌كی زۆر خۆشی هه‌یه‌. دكتۆر ژیار كه‌ هاوسه‌فه‌ری گه‌شته‌كه‌شمانبوو باسی كۆمه‌ڵێك سودی  بنه‌وشوكی بۆ كردین، كه‌ ئه‌مانه‌ به‌شێكن له‌و سودانه‌:

* بای سك كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و ڕێگری له‌سه‌ر ئێشه‌ ده‌كات.

* ئازاری كه‌مه‌ر و جومگه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

* كرمی گه‌ده‌ له‌ناو ده‌بات و ڕێگری له‌ ڕشانه‌وه‌ ده‌كات.

* كۆئه‌ندامی ده‌مار به‌هێز ده‌كات به‌هۆی بوونی ڤیتامینه‌كانی A و B تێیدا.

* ڕێگری له‌ پوكانه‌وه‌ی ئێسك ده‌كات.

 * یارمه‌تی هه‌رس ده‌دات.

ئا: تارق رواندزی

ktv

ktv

ktv