هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیار جه‌مال كابان ، ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی تادواساته‌كانی ژیانی، شانازی به‌ئه‌ندامبوونییه‌وه ده‌كرد له‌تیپی مۆسیقای سلێمانی ...!
له‌ڕۆژگارێكدا هه‌ردووكمان هاوپیشه‌بووین ، به‌ڵام ئه‌و له‌مێژبوو له‌و پیشه‌یه‌دا قاڵببۆوه‌و به‌وه‌ستای خۆمم ده‌زانی ، هه‌رچه‌نده ئه‌و پیشه‌یه (سه‌رتاشین) به‌شێك بوو له‌هونه‌ری جوانكاری له‌سیمای مرۆڤه‌كاندا ،وه‌ستایه‌كی كارامه‌و لێهاتوو له‌بواری پیشه‌ی سه‌رتاشین ،خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی هێمن و كه‌م دوو و میهره‌بان، هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تیه‌كی ناسك و هونه‌رمه‌ندێكی ژه‌نیاری چالاكی تیپی مۆسیقای سلێمانی یش بوو، ماوه‌ی (20) ساڵه به‌جه‌سته جێیهێشتووین، به‌ڵام ناو و نازناو و هونه‌ره‌كه‌ی بۆهه‌میشه له‌گه‌ڵماندا ده‌ژیت، ئه‌ویش هونه‌رمه‌ند ( جه‌مال كابان ) ه.
جه‌مال كابان یه‌كێك له خانه‌واده‌ی ( كابانه‌كان ) ی سلێمانی ...!
سه‌ره‌تا با بزانین خانه‌واده‌ی كابان كێن ؟
یه‌كێكن له خانه‌واده دیاره‌كانی شاری سلێمانی ، ئه‌و نازناوه‌ی (كابان) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دایه گه‌وره‌یان ، كه خاتوونێكی سه‌لار و خانه‌دان و خاوه‌ن ده‌رگا و دیوه‌خان بووه، له‌به‌ر لێهاتوویی و زیره‌كی و توانایی به‌ڕێوه‌بردن ودڵفراوانی بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت و ڕێبواران له ده‌ڤه‌ری مه‌رگه ئه‌م نازناوه‌یان بۆ به‌جێ ماوه‌ته‌وه، تائه‌مڕۆ ئه‌و خانه‌واده هونه‌رمه‌ند و ئازیزه‌ی شاری سلێمانی به‌و نازناوه‌وه ده‌ناسرێنه‌وه،
هونه‌رمه‌ند ( جه‌مال جه‌لال مه‌حمود عه‌زیز كابان) ناسراو به ( جه‌مال كابان) له ساڵی ( 1947) له‌گه‌ڕه‌كی شێخان / مه‌ڵكه‌ندی له‌خانه‌واده‌یه‌كی ئایینی و هونه‌ری و ده‌نگخۆشیی له‌شاری سلێمانی له‌دایكبووه،
باوكی هونه‌رمه‌ند ( جه‌لال مه‌حمود عه‌زیز ) وه‌ك پیشه بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی خۆیی و خانه‌واده‌كه‌ی پیشه‌ی ( چایچی ) بووه، به‌ڵام یه‌كێك بووه له‌ده‌نگخۆش و ده‌فژه‌نه لێهاتووه‌كانی نێو مه‌لوودخوێنانی شاری سلێمانی ، دایكی هونه‌رمه‌ند ( حه‌لاوه عه‌لی) زاده‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیاری شاری سلێمانی یه ،
خانه‌واده‌ی كابان (سێ خوشكن به‌ناوه‌كانی _ شوكریه ، ئه‌خته‌ر و به‌دری ) وه چوار برا ،
( كه‌ریم كابان 1927 _ 14/1/2016) ( به‌هادین كابان 1934_ 19/11/2015) ( شه‌هید قادر كابان 1937_ 28/2/1981 رۆژی سه‌رنگومكردنی ) و ( جه‌مال كابان ( 1947 _ 26/7/2001)
مه‌به‌ستم بوو یادێك له‌و هونه‌رمه‌نده خۆشه‌ویسته‌ی تیپی مۆسیقای سلێمانی بكه‌مه‌وه كه‌ماوه‌ی (30) ساڵ زیاتره ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی، ژه‌نیاری ئامێری ( ئیقاع) بووه له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی تیپی ناوبراو تا ڕۆژه‌كانی كۆتایی ژیانی هونه‌رمه‌ند، چه‌ند هه‌وڵم دا زانیارییه‌كی ئه‌وتۆم له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت ، تا هانام برده به‌ر كاكه ( هونه‌ر ) ی كوڕی هونه‌رمه‌ند، ئه‌ویش به‌ده‌ست نووسێكی هونه‌رمه‌ند كه‌باس له‌كورته‌یه‌ك له‌ژیانی ده‌ستپێكی هونه‌ری خۆیی ده‌كات ،وه‌ك ئه‌مانه‌تێك سه‌باره‌ت به مێژووی هونه‌ری هونه‌رمه‌ند جه‌مال كابان پشتم به‌ستووه به‌و زانیارییانه‌ی له‌و ده‌ستنووسه‌ی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردودا هاتووه كه‌له‌ڕێكه‌وتی ( 23/7/1999) دا نوسیویه‌تی ، پێمان ده‌ڵێت : ( پله‌ی خوێنده‌واریم هه‌تا پۆلی دووه‌می ناوه‌ندی بووه ، له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌كی تایبه‌ت به‌خۆم نه‌متوانی زیاتر بخوێنم ، ئێستا فه‌رمانبه‌رم له به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ، به‌شی چالاكی قوتابخانه‌كان ).
هونه‌رمه‌ند وه‌ك پیشه فه‌رمانبه‌ر بووه ، له‌سه‌ره‌تای ساڵانی شه‌سته‌كانه‌وه بۆته شاگرد سه‌رتاش له‌گه‌ڵ برای گه‌وره‌ی هونه‌رمه‌ندی شه‌هید قادر كابان له‌سه‌رتاشخانه‌ی ده‌رسیم ، درێژه‌ی به‌شاگردێتی داوه تابۆته وه‌ستای سه‌رتاشین ، هه‌روه‌ها كاری هونه‌ری فه‌رامۆش نه‌كردووه و ڕێبوارێكی به‌ئه‌مه‌كی ئه‌و ڕێگا پیرۆزه‌ی هونه‌ربووه، بێگومان كاریگه‌ریی هه‌ردوو برای هونه‌رمه‌ند ( كه‌ریم كابان و شه‌هیدقادر كابان) ی له‌سه‌ر بووه تادرێژه به‌كاری هونه‌ریی بدات.
سه‌باره‌ت به‌سه‌ره‌تاكانی هاتنه نێو دنیای هونه‌ر ، هونه‌رمه‌ند جه‌مال كابان ده‌ڵێت : ( هه‌رله‌وكاته‌ی هه‌ستم به‌بوونی خۆم و ژیان كردووه ، خولیای گۆرانی و مۆسیقا بووم و له‌ناخ و ده‌روونما ئه‌و هونه‌ره توا بۆوه و زۆرم حه‌زلێ ئه‌كرد،به‌تایبه‌تی زیاتر له ( وه‌زن و ئیقاع) ی هه‌موو گۆرانییه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی و ڕۆژئاوایی، وه خۆشم زیاتر خولیای ئامێری ئیقاع كاری تێكردبووم ، ئه‌مویست فێری ببم و به‌كاری بهێنم ، زیاتر گوێ ڕایه‌ڵی گۆرانییه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان ئه‌بووم به‌تایبه‌ت ( موه‌شیحات) ی عه‌ره‌بی ، چونكه ئه‌م موه‌شیحاته ئیقاعه‌كانی زۆر قورس بوون ، هه‌رئیقاعه‌ش ناوێكی تایبه‌ت و جۆری لێدانی جیاوازبوون له‌یه‌كتر ، منیش له‌ماڵه‌وه به‌دیار ڕادیۆ یان ته‌سجیلێكه‌وه دائه‌نیشتم و خۆشم ئامێرێكی ئیقاعم هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆرانیی و موه‌شیحاته كه له‌ڕادیۆ گوێم لێ ئه‌بوو پرۆڤه‌م ئه‌كردو خۆم هیلاك ئه‌كرد، چونكه زۆر مه‌به‌ستم بوو فێری ئه‌و جۆره ئیقاعانه ببم ، به‌وشێوه‌یه وه‌ختی خۆمم به‌پرۆڤه ئه‌برده‌سه‌ر ).
هونه‌رمه‌ند جه‌مال كابان و تیپی مۆسیقای سلێمانی ...!
سه‌ره‌تا به‌پێویستی ده‌زانم كه‌به‌رچاو ڕوونییه‌ك له‌سه‌ر سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی تیپی مۆسیقای سلێمانی بده‌ین و بزانین ئه‌و تیپه نموونه‌ییه لێوانلێوه له‌هونه‌ری داهێنان و ئه‌و گه‌نجینه به‌نرخه‌ی پڕسامانی هونه‌ری ڕه‌سه‌نه چۆن و به‌هه‌وڵ و تێكۆشان و ده‌ستپێشخه‌ری كێی درووست بووه...!
تیپی مۆسیقای سلێمانی به‌هه‌وڵ و تێكۆشان و ده‌ستپێشخه‌ری كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی لاوی به‌توانای شاری سلێمانی له‌ساڵی (1967) درووست بووه ،
ئه‌م هونه‌رمه‌نده شاره‌زا و لێهاتووانه سه‌ره‌تا به‌ناوی جۆراو جۆره‌وه كاری هونه‌رییان ئه‌نجامداوه ( هه‌رله‌ساڵی (1964) تیپی مۆسیقای (كۆمه‌ڵی خۆشیی و به‌ختیاری) و ، دواتر تیپی مۆسیقای ( هیوا) به‌هاوكاری هاوه‌ڵه‌كانم دروست كرد به‌رهه‌ممان له‌ڕادیۆی كوردی له‌به‌غداوه بڵاوكرایه‌وه كه‌له‌ستۆدیۆیه‌كی خنجیلانه له‌چالاكی قوتابخانه‌كان دروستم كردبوو تۆمارم كردبوو ، دواتر له‌ساڵی ( 1967) بوو به‌تیپی مۆسیقای سلێمانی ) (*1)
دوای هه‌ردوو ناوی تیپی مۆسیقای ( خۆشیی و به‌ختیاری و هیوا ) ده‌بێـت چۆن ئه‌و بڕیاره‌یان دابێت كه تیپه‌كه‌یان ناوی بنێن تیپی مۆسیقای سلێمانی ؟!
( كاتێك تیپی هونه‌ری میللی ره‌شید ساڵی (1967) له شاری به‌غداوه دێنه سلێمانی بۆ سازدانی ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت به خۆیان، ڕابه‌ری ئه‌و تیپه (حقی شبلی) له كاتی سه‌ردانیدا بۆ یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی سلێمانی، توانای كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی مۆسیقی ده‌بینێت كه سه‌رقاڵی پرۆڤه ده‌بن، پێیان سه‌رسام ده‌بێت، له‌میانه‌ی گفتوگۆیاندا هونه‌رمه‌ند (ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی) داوا ده‌كات رێگه‌یان بده‌ن به‌جیا بۆ ماوه‌ی بیست خوله‌ك له ئاهه‌نگه‌كه‌یاندا به‌شداربن كه له هۆڵی ئاماده‌یی سلێمانی پێشكه‌شكرا، ئه‌مانیش له‌پێش چوونه سه‌ر شانۆكه بڕیاریاندا به‌ناوی (تیپی مۆسیقای سلێمانی)ه‌وه بچنه‌سه‌ر شانۆ‌و چه‌ند به‌رهه‌مێكی جوان پێشكه‌ش بكه‌ن كه بووه جێی ره‌زامه‌ندی و خۆشحاڵی بینه‌ران ) (*2).
دوابه‌دوای ئه‌و نمایش و پێشكه‌شكردنی كاره هونه‌رییه به‌ناوی تیپی مۆسیقای سلێمانی و درێژه‌دان به‌كارو چالاكییه هونه‌رییه‌كانیان تا ئه‌و كاته‌ی وه‌ك تیپێكی فه‌رمی له‌شاری سلێمانی و كوردستان خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌نن و مۆڵه‌تی فه‌رمی له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌وسای عێراقه‌وه پێیان ده‌درێت ( ئه‌ندامانی سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ئه‌م تیپه رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه له له‌خۆبوردویی و خۆڕاگری و به‌رده‌وامیدان، ئه‌مه‌ش بۆخۆی رابردوویه‌كی شكۆمه‌ندانه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه‌یه. به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بن و به‌شداری چه‌ندین چالاكی هونه‌ری و خێرخوازی و بۆنه‌ی نیشتمانی ده‌كه‌ن، پاشان له (2/4/1969) له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی شانۆ یه‌كده‌گرن و (تیپی نواندن و مۆسیقای سلێمانی) داده‌مه‌زرێنن. به‌ڵام دوای ساڵێك له‌به‌ر تایبه‌تمه‌ندێتی كاره هونه‌رییه‌كانیان جیاده‌بنه‌وه‌و هه‌رخۆیان به‌رده‌وامی به كاره هونه‌رییه‌كانیان ده‌ده‌ن، دواتر هه‌وڵده‌ده‌ن مۆڵه‌تی ره‌سمی وه‌ربگرن، هه‌ربۆیه به‌ناوی ده‌سته‌یه‌ك بۆ دامه‌زراندنی (تیپی مۆسیقای سلێمانی) داوایه‌ك پێشكه‌ش به (وزاره الاعلام) له به‌غدا ده‌كه‌ن كه به‌پێی مه‌رجه‌كانی ئه‌وكاته‌ی وه‌زاره‌ت پێویستی به‌وه ده‌كرد به‌لای كه‌مه‌وه سێ له ئه‌ندامانی پێشكه‌شكار ده‌رچووی په‌یمانگه یان ئه‌كادیمیای هونه‌ری بن، هه‌ربۆیه مۆڵه‌ته‌كه به‌ناوی به‌ڕێزان (ئه‌نوه‌ر عومه‌ر محه‌مه‌د قه‌ره‌داخی وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر، فه‌ره‌یدون سه‌عید جه‌عفه‌ر دارتاش، فه‌رید عیسا نزر سرافیان، ولیه‌م یوحه‌نا خنا نیشو، محه‌مه‌د ئه‌مین حسێن ئه‌حمه‌د) پێشكه‌ش ده‌كرێت و به نووسراوی (وزاره الاعلام – المو‌وسسه العامه للازاعه والتلفزیون والسینما –قسمی السینما و المسرح – العدد/ مسارح/ ١٠٢٩٧ التاریخ/ ٢٣/٥/١٩٧٣) له‌و مێژووه‌داو به‌و ناوانه‌ی سه‌ره‌وه به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی مۆڵه‌تی كاركردنیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقیه‌وه پێده‌درێت ) (*3)
بابگه‌ڕێینه‌وه بۆ هونه‌رمه‌ند جه‌مال كابان و په‌یوه‌ندیكردن به‌تیپی مۆسیقای سلێمانی یه‌وه (سه‌ره‌تا كه تیپی مۆسیقای سلێمانی دامه‌زرا و هاته مه‌یدانی خزمه‌ت و ئیشكردن و تێكۆشانی بێ ووچان بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی هونه‌ری كوردی ڕه‌سه‌ن ، ئه‌م تیپه چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی زۆر دڵسۆز و به‌توانا دایان مه‌زراند و ئیداره‌یان ئه‌برد به‌ڕێوه ، ئه‌ویش ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌ڕێزانه بوون ( مامۆستا ولیه‌م یوحه‌ننا ، مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی ، مامۆستا فه‌ره‌یدون سه‌عید دارتاش ، مامۆستا محه‌مه‌د ئه‌مین حسێن و مامۆستا فه‌رید عیسی نه‌زه‌ر ) ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه دۆست و خۆشه‌ویستم بوون چووم و په‌یوه‌ندیم پێوه‌كردن و به‌خۆشحاڵییه‌وه منیان وه‌ك دۆست و ژه‌نیاری (ئیقاع) وه‌ریانگرتم و كه‌وتمه كاركردن له‌گه‌ڵیاندا،رۆژانه له‌كاتێكی دیاریكراودا به‌رده‌وام پرۆڤه‌مان ده‌كرد، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵیم پێش ئه‌وه‌ی من وه‌ك عازفی ئیقاع وه‌ربگرن ، تیپ عازف ئیقاعێكیان هه‌بوو به‌ناوی ( صباح محه‌مه‌د ئه‌مین ) خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك بوو، كه‌من چووم بووین به‌دوو عازفی ئیقاع ، پاش ماوه‌یه‌ك چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی دڵسۆز و مۆسیقاژه‌نی چاك په‌یوه‌ندیان كرد به‌تیپه‌كه‌وه و داوای وه‌رگرتنیان ده‌كرد ، كه‌هه‌ریه‌كه‌یان شاره‌زایی یان له‌جۆره ئامێرێك دا هه‌بوو كه بۆتیپی مۆسیقای سلێمانی ئه‌گونجا كاری تێدا بكه‌ن،تا وای لێهات تیپی مۆسیقای سلێمانی بوو به‌تیپێكی زۆر به‌هێزو به‌توانا.
هونه‌رمه‌ند جه‌مال كابان له‌ساڵی (1969) ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ خاتوو ( ڕووناك ئیسماعیل محه‌مه‌د _ 1951) پێكدێنێ و ده‌بنه خاوه‌نی سێ منداڵ ( ئالان _1970) ( سۆزان (1972) و ( ئاریان 1973)
هونه‌رمه‌ند جه‌مال كابان باس له‌چالاكییه‌كانی تیپی مۆسیقای سلێمانی ده‌كات و ده‌ڵێت ( ساڵی (1970) تیپی مۆسیقای سلێمانی بانگ كرا بۆ به‌غدا ، له‌هۆڵی زانكۆی ( مستنصریه ) منیش وه‌ك ئه‌ندامێكی ئه‌و تیپه له‌ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆزی ئه‌و ساڵه‌دا به‌شداربووم، هه‌روه‌ها له‌ساڵی ( 1972) له‌فیستڤاڵی ساڵانه‌ی تیپمان له‌سه‌ر شانۆی ئاماده‌یی سلێمانی پێشكه‌شكرد له‌گه‌ڵ تیپی نواندنی سلێمانی به‌شانۆگه‌ری ( پیری ئاخر شه‌ڕ ) به‌شداربوون ).
له‌دوای پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی حیزبی به‌عس له‌ڕێكه‌وتننامه مێژوویه‌كه‌ی (11 ی ئاداری ساڵی 1970) هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕ ، ته‌واوی گه‌لی كورد له‌به‌ره‌ی شۆڕشه پیرۆزه‌كه‌یاندبوون ، حیزبی به‌عس یش به هه‌موو شێوه‌و جۆره چه‌كێك دژایه‌تی شۆڕشی كوردی ده‌كرد و ، ئاگرو ئاسن و بارووتی ده‌باران به‌سه‌ر خاك و خه‌ڵكی كوردستان دا ،
شه‌هیدكردنی شارێك ( قه‌ڵادزێ ) به‌ناپاڵمی ڕژێمی فاشستی به‌عس (24/4/1974)
هونه‌رمه‌ند جه‌مال كابان ، وه‌ك هه‌رتاكێكی ئه‌م گه‌له بنده‌ست و چه‌وساوه‌یه ، خۆیی و خانه‌واده‌كه‌ی له‌و بارودۆخه دژواره‌ی شه‌ڕدا شاری سلێمانی به‌جێدێڵیت و ڕووده‌كاته شاری قه‌ڵادزێ كه‌ئه‌و كاته له‌ژێر سایه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌دابووه و ناوچه‌یه‌كی ئارام و پارێزراو بووه خانه‌واده‌كه‌ی له‌قه‌ڵادزێ نیشته‌جێ ده‌كات و خۆی په‌یوه‌ندی به‌شۆرشی ئه‌یلوله‌وه ده‌كات، جێی داخ و په‌ژاره‌و زامێكی قوڵ ده‌بێت بۆ هونه‌رمه‌ند كه‌له‌و ڕۆژه‌دا له‌ڕێی فڕۆكه‌كانی به‌عسه‌وه شاری قه‌ڵادزێ به‌چه‌كی ناپاڵم بۆردوومان ده‌كه‌ن ، مه‌خابن ته‌واوی خانه‌واده‌كه‌ی شه‌هید ده‌بن ،ئاریانی كوڕی له‌وكاته‌دا ته‌نها (6 مانگ ) ته‌مه‌نی ده‌بێت ، ئه‌م كاره‌ساته تراژیدیا پڕ ئازاره ،ده‌بێته زامێكی قوڵ و ساڕیژنه‌كراو هه‌وارێكی خاڵی له‌هه‌ست و نه‌ستی هونه‌رمه‌ند دا .
دوای نسكۆ له‌ساڵی (1975) هونه‌رمه‌ند به‌كۆڵیك خه‌م و خه‌فه‌ت و ده‌روونێكی داڕماوه‌وه، به‌ته‌نیا ده‌گه‌ڕێته‌وه شاری سلێمانی ، دووباره پێوه‌ندی ده‌كاته‌وه به تیپی مۆسیقای سلێمانی ،
هونه‌رمه‌ند جه‌مال كابان ده‌ڵێت ( له‌ساڵه‌كانی 1976 _ 1978 چه‌ند به‌رهه‌مێكمان بۆ ته‌له‌فزیۆنه‌كانی یه‌غدا و كه‌ركوك تۆماركرد به‌ڕه‌ش و سپی و ڕه‌نگاو ڕه‌نگ كه‌له‌هه‌موویاندا وه‌ك ژه‌نیاری ئامێره‌كانی ( ته‌پڵ و بانگۆز ) به‌شداریم كردووه ، هه‌روه‌ها له‌ساڵه‌كانی ( 1985 _ 1989) چه‌ند به‌رهه‌مێكی دیكه‌مان بۆ ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك به‌ڕه‌نگاو ڕه‌نگ تۆماركرد،دوای ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی كوردستان به‌شداریم له‌یه‌كه‌م ئاهه‌نگی تیپی مۆسیقای سلێمانی كرد له‌ڕۆژی ( 24/9/1991) له‌سه‌ر شانۆی هۆڵی ڕۆشنبیری چه‌ندین به‌رهه‌ممان پێشكه‌ش به‌جه‌ماوه‌ر كرد).
له‌كۆتایی نوسینی یاده‌وه‌ریه‌كه‌یدا هونه‌رمه‌ند سه‌باره‌ت به‌تیپی مۆسیقای سلێمانی ده‌ڵێت ( له‌یه‌كه‌م ڕۆژی دامه‌زراندییه‌وه ، هه‌تا نوسینی ئه‌م كورته باسه‌ی ژیانی هونه‌ریم ( 23/7/199) به‌شداریم له‌هه‌موو كاره هونه‌رییه‌كانی تیپدا كردووه چی له‌سه‌ر شانۆ و چی له‌ته‌له‌فزیۆن ، ئێستاش هه‌رئه‌ندامی ئه‌و تیپه‌م و شانازی به‌وئه‌ندامێتی یه‌وه ئه‌كه‌م ، هه‌موو كات ئاماده‌م چی كارێكیان به‌من بێ به‌شداری بكه‌م له‌گه‌ڵیاندا زۆر به‌خۆشیی و له‌خۆبوردن و به‌بێ دواكه‌وتن هه‌رده‌م خۆم به‌كوڕی ئه‌و تیپه ئه‌زانم و دڵسۆزی ئه‌و تیپه ( تیپی مۆسیقای سلێمانی) كه منی له‌بواری هونه‌ری گۆرانی و مۆسیقادا په‌روه‌رده‌كرد ،ئه‌م تیپه خاوه‌نی به‌رهه‌مێكی یه‌كجار زۆره له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندییه‌وه پێشكه‌ش به‌جه‌ماوه‌ری كوردستانی كردووه هه‌تا ئه‌مڕۆ ).
ئافه‌رین و ده‌ستخۆشیی بۆ وه‌فا و خوێندنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند بۆئه‌و تیپه‌ی كه‌مێژوویه‌كی هه‌یه‌و ئه‌میش به‌شێكی گرنگه له‌و مێژووه جوانه‌ی تیپی مۆسیقای سلێمانی .
هونه‌رمه‌ند جه‌مال كابان له‌دوای له‌ده‌ستدان و شه‌هید بوونی هاوسه‌ر و هه‌رسێ جگه‌رگۆشه‌كه‌ی له كاره‌ساتی بۆردومانی شاری قه‌ڵادزێ له (24/4/1974) ، جارێكی دیكه ژیانی هاوسه‌ری پێكدێنێته‌وه‌له‌ساڵی (1977) له‌گه‌ڵ خاتوو ( نه‌زیره ئیسماعیل محه‌مه‌د) واته خوشكی هاوسه‌ره شه‌هیده‌كه‌ی ، هونه‌رمه‌ند له‌م خاتوونه ده‌بنه خاوه‌نی دوو كوڕ‌و سێ كچ ( هونه‌ر ، هاوكار ، لانه ، له‌نجه و لاوێن) .
هونه‌رمه‌ند وه‌ك ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی به‌رده‌وامیی دا به كاره هونه‌رییه‌كانی له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای ناوبراو وه‌هه‌روه‌ها كاری فه‌رمانبه‌رێتی و پیشه‌ی سه‌رتاشینه‌كه‌ی، هونه‌رمه‌ند خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی نه‌فس به‌رزو هێمن و هه‌ست ناسك بوو ، خۆشه‌ویستی نێو هونه‌رمه‌ندانی هاوڕێی و ، باوكێكی دڵسۆز‌و میهره‌بان و هاوڕێی منداڵه‌كانی بووه ، به‌داخه‌وه ئه‌م هونه‌رمه‌نده ماندووه ده‌ست و په‌نجه زێڕینه له‌دوای ئه‌و ته‌مه‌نه به‌خششه به‌هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌ی ، به‌هۆی (جه‌ڵته‌ی مێشكه‌وه ) له‌ڕێكه‌وتی ( 26/7/2001) بۆدواجار ماڵئاوایی ده‌كات و له‌گردی سه‌یوانی شاری سلێمانی به‌خاك ده‌سپێردرێت ، سه‌دان چه‌پكه نێرگز بۆسه‌رگڵكۆی پیرۆزی هونه‌رمه‌ند جه‌مال كابان و ڕۆحی شاد و ئارام و ناو و نازناوی كابانه‌كان وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی پرشنگدار هه‌رده‌دره‌وشێنه‌وه و ئه‌و نازناوه هونه‌رییه ( كابان) به‌پیرۆزی ده‌مێنێته‌وه ، چونكه خزمه‌تێكی گه‌وره‌یان له‌بواری موزیك و گۆرانی پێشكه‌ش به‌نه‌ته‌وه‌كه‌یان كردووه.
جه‌مالی ده‌لاك 16/5/2021
سه‌رچاوه : (*1) دیدار له‌گه‌ڵ مامۆستا‌و هونه‌رمه‌ند ( ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی ) ، ( زانیار سه‌ردار قڕگه‌یی) گۆڤاری هونه‌ری نوێ ، ژماره (4) مایسی (2005) لاپه‌ڕه ( 76)
(*2 و 3) سایتی ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندنی خاك (تیپی مۆسیقای سلێمانی.. گه‌وهه‌رێك له هونه‌ری كوردیدا) له 23/5/2017
سوپاس و پێ‌زانین بۆ هه‌ردوو به‌ڕێزان ( هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار كوڕی هونه‌رمه‌ندی شه‌هید قادر كابان و هونه‌ری كوڕی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو جه‌مال كابان )له‌ڕێی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه زانیاری‌یان پێ به‌خشیم. (ج ،د)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.