یه‌كه‌م قوتابخانه‌ له‌ شه‌قلاوه‌

 ساڵی 1922 ئینگلیزه‌كان هاتنه‌ شاری شه‌قڵاوه
Thumbnail

له‌دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان , یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی عێراقی نوێ ساڵی 1921 له‌ژێر ئینتدابی ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانیا هاته‌ دامه‌زراندن.

 ساڵی 1922 ئینگلیزه‌كان هاتنه‌ شاری شه‌قڵاوه‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و خزمه‌تكردنی ئه‌م شاره‌ یه‌كه‌م كه‌مپیان دامه‌زراند. هه‌ر له‌م ساڵه‌ بناغه‌ی یه‌كه‌م قوتابخانه‌یان دانا به‌ناوی (قوتابخانه‌ی شه‌قڵاوه‌)  له‌گه‌ڵ (قشڵه‌) به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ته‌نیشت یه‌ك دروستكران , به‌ڵام ئه‌م بینایه‌ نه‌بووه‌ به‌ڵكو له‌ دار و قوڕ دروستكرابون ،به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌شی مامۆستا(زهری)خه‌ڵكی شاری سلێمانی بوو پاشان له‌ناوه‌ڕاستی په‌نجاكان هه‌ردوو قوتابخانه‌ی (سه‌فین و كاوێس) دروستكراون.

تێبینی/ وێنه‌كه‌ له‌ساڵی 1956گیراوه‌،به‌رده‌م(قشڵه‌)بنكه‌ی پۆلیس له‌بنه‌ڕه‌تدا به‌شێكی قوتابخانه‌ بووه‌.  

سه‌رچاوه‌: كتێبی مێژووی شه‌قڵاوه‌(الشماس میخائیل)

ئا: به‌كر كاكۆ