سەرۆک بارزانی لەگەڵ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووەوە

 

سەرۆک مەسعود بارزانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سەڵاحەددین لەگەڵ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووەوە.

لە دیدارەكەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆكی فراكسیۆن و گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە ئەرک و كاریاندا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی پەیوەست بە بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاتە سیاسییەكان ئامۆژگاریی و ڕێنوێنیی پێویستی بۆ ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە خستەڕوو.