Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:20

بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی کرێی ئاو درێژکرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ رایگه‌یاند: بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی كرێی ئاو تاوەكوو 28/2/2022 بەردەوام دەبێت و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو هەموو كارئاسانییەك بۆ هاوبەشانی ئاو دەكەن تاوەكوو لە بڕیارەكە سوودمەند بن.
بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایده‌گه‌ێنێت: بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی قەرزی كرێی ئاو تاوەكوو مانگی دووی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاویش لە سەرجەم شار و  شارۆچكەكان هەموو جۆرە هاوكاری و كارئاسانییەك بۆ هاوڵاتییان دەكەن تاوەكوو بتوانن لەو بڕیارەی حكوومەت سوودمەندبن.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەسەر پێشنیازی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا، بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی قەرزی كرێی ئاو درا و سەبارەت بە وادەی كۆتاییهاتنی بڕیارەكە و كارئاسانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاویش بۆ هاووڵاتییان، ئەندازیار ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ ڕایگەیاند: داوا لە هاووڵاتییان و هاوبەشانی ئاو دەكەین لە هەموو سێكتەرەكانی نیشتەجێبوون و بارزگانی و پیشەسازی و هەموو ئەوانەی قەرزی ئاویان لایە، دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی كوردستان بكەن و لەو بڕیارە گرنگەی حكوومەت سوودمەندبن.
لەبارەی هاوكاری و كارئاسانی فەرمانگەكانی ئاویش بۆ هاووڵاتییان، رایگه‌یاندووه‌: لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان هەموو ئاسانكارییەك بۆ هاوبەشانی ئاو دەكرێت و یارمەتی دەدرێن بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە و ڕاییكردنی مامەڵەكانیان كە ڕاستەوخۆ لە بەرژەوەندیی هاوبەشانی  ئاودایە. سەبارەت بە وادەی كۆتاییهاتنی بڕیارەكەش گوتی: بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی قەرزی كرێی ئاو بە هەموو شێوازەكانییەوە تاوەكوو 28/2/2022 بەردەوام دەبێت، بۆیە داوا لە هەموو ئەو هاوبەشانەی ئاو دەكەین كە قەرزیان لایە، بەزوویی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو بكەن تاوەكو وادەكە ماوە بۆ ئەوەی لەو لێخۆشبوونە سوودمەندبن.

ژێده‌ر -  وه‌زاره‌تی شاره‌وانی
دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.