وەزارەتی تەندروستی: تووشبوون بە کۆڕۆنا لە ھەرێم زیادیکردووە


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری نوێی تووشبووانی هاووڵاتییان به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.

ڕێژه‌ی تووشبوون به‌ كۆڕۆنا له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا به‌راورد به‌ ڕۆژ و هه‌فته‌كانی پێشوو به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و  به‌پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15 ى 1 ى 2022، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نن:  له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 500 كه‌سی دیكه‌ له‌ شاره‌كانی هه‌رێمدا تووشی كۆڕۆنابوون.
وه‌زاره‌ت ڕاشیده‌گه‌ێنێت: هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 67 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 2 كه‌سیش به‌م په‌تایه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

ده‌قی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
 

271896980_294123829412630_5613931464260752748_n.jpg