مه‌سرور بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی د.مارف عومه‌ر گوڵ ده‌كات

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی د.مارف عومه‌ر گوڵ نووسەر و شاعیر و ڕووناکبیر و کەسایەتیی ناسراوی شاری سلێمانی ، سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات. 
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی: 
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و شاعیر و ڕووناکبیر و کەسایەتیی ناسراوی شاری سلێمانی (د.مارف عومەر گوڵ )م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی ببەخشێت . 

مەسرور بارزانی 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان