له‌ پارێزگای موسه‌ننا پیاوێك هاوژینه‌كه‌ی خۆی به‌ كێبڵێكی كاره‌بایی ده‌خنكێنێ

فه‌رمانده‌یی پۆلیسی موسه‌ننا رایگه‌یاند : ئه‌و پیاوه‌یان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ هه‌ڵسابوو به‌ كوشتنی هاوژینه‌كه‌ی.

فه‌رمانده‌یی پۆلیسی موسه‌ننا له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ بنكه‌ی پۆلیسی سه‌ماوه‌ له‌ پارێزگای موسه‌ننا  له‌ رووداوێكی كوشتن ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها پۆلیس ده‌ڵێت: له‌ كاتی گه‌یشتنمان به‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ ،بینیمان ئافره‌تێك به‌ كێبڵێكی كاره‌بایی خنكێنراوه‌ و تۆمه‌تباره‌كه‌ش رایكردووه‌.

پۆلیس روونیشكردۆته‌وه‌ كه‌ دوای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری ،توانیویانه‌ له‌ شارۆچكه‌ی ده‌راجی تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ هاوسه‌ری ئافره‌ته‌كه‌یه‌ .