هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران كۆڵبه‌رێكی كورد ده‌كوژن


 کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران کوژرا و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار کران.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌:  ئێوارەی ڕۆژی هەینی 14 ى 1 ى 2022، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران،  لە سنووری “کێلێ” تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک کوژراووە.
هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانە له‌كوردستانی ئێران، رایده‌گه‌ێنێت: ئه‌م كۆڵبه‌ره‌ی كوژراوه‌  مێهران ره‌حمانییه‌ و ته‌مه‌نی 24 ساڵه‌  .
رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: هه‌ر له‌ ڕووداوه‌كه‌دا،   خاڵۆی مێهرانیش بە ناوی ئیبراهیم ڕەحمانی 45 ساڵ و کۆڵبەرێکی خەڵکی "کێلە" بە ناوی هاوڕێ ئەحمەدی هاوکات بریندار کراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو کۆڵبەرە  کەخەڵکی گوندی “مەنیجەڵان” سەر بە شاری بانە بوون، لە کاتێکدا دراونەتە بەر دەسڕێژی گووڵە کە لە حاڵی گەڕانەوەدابوون و هیچ کەل و پەلێکیان پێ نەبووە.
شایانی باسە کە ئیبراهیم و مێهران خێزاندارن و هەروەها هاوژینی مێهران ڕەحمانی کە دوو ساڵ پێش ژیانی هاوبەشیان پێکهێنابوو، دووگیانە