لە خولی باسكەی پیشەگەرانی ئەمەریكا دێنڤێر ناگێتس سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر پۆرتلاند ترایل بلێزێرز تۆماركرد


لە  خولی باسكەی پیشەگەرانی ئەمەریكا، تیپی دێنڤێر ناگێتس بە سەدوچل خاڵ بەرامبەر بە سەدوهەشت خاڵ لە تیپی پۆرتلاند ترایل بلێزێرزی میوانی بردەوە.
یاریزانانی دێنڤێر ئاستێكی بەرزیان لە هەر چوار ماوەی یاریەكە پێشكەشكردو ڕووبەڕوو بوونەوەكەیان بە جیاوازی سیی و دوو خاڵ بە سوودی تیپەكەیان تەواوكرد.
 بەم ئەنجامەش دێنڤێر ناگێتس بیستویەكەمین یاری لەم وەرزەی ئێن بی ئەی بردەوە، یاریزان ویل بارتۆن بیستویەك خاڵی بۆ دێنڤێر تۆماركرد، نیكۆلا یۆكیچی هاوكارەكەشی بیست خاڵی دیكەی بۆ تیپی براوە بەدەستهێنا.
 لە بەرامبەریشدا، یاریزان بێن ماكلێمۆر هەژدە خاڵی بۆ پۆرتلاند تۆماركردو تیپەكەشی بیستوشەشەمین یاری لەم وەرزەی خولەكە دۆڕاند.