ئه‌مڕۆ پله‌ی گه‌رما له‌ ئوستڕالیا سه‌رووی 50 بووه‌

 

ئه‌مڕۆ هه‌ینی پله‌ی گه‌رمی ئوستڕالیا سه‌رووی 50 پله‌ی تۆمار كراوه‌ و ماوه‌ی نیو سه‌ده‌یه‌ ئه‌م وڵاته‌ گه‌رمی به‌مجۆره‌ی نه‌بینیوه‌.

پله‌ گه‌رمی له‌ شاره‌كانی باكوری ڕۆژئاوای ئوستڕالیا ئه‌مڕۆ بریتی بووه‌ له‌ 50.7 و ماوه‌ی 62 ساڵه‌ ئه‌م پله‌ی گه‌رمییه‌ له‌ وڵات تۆمار نه‌كراوه‌.

ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوستڕالیا داوایان له‌ هاووڵاتییان كرد له‌ ماڵه‌كانیان نه‌ینه‌ ده‌ره‌وه‌ مه‌گه‌ر بۆ كاری زۆر گرینگ و پێویست نه‌بێت.

ئوستڕالیا زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای جیهانه‌ به‌هۆی زۆری ڕیژه‌ی ده‌رچوونی گازه‌كان له‌و وڵاته‌، حكوومه‌تیش تا ئێستا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ ڕێژه‌ی ده‌رچوونی گازه‌كان له‌ كارگه‌كانی وڵات كه‌م بكاته‌وه‌.

زاناكانی ئوستڕالیا هۆشدارییان داوه‌ته‌ ده‌سه‌ڵاتداران و جه‌ختیان كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت له‌سه‌ر هه‌مان پلان به‌رده‌وام بێت، له‌ ماوه‌یه‌كی كورتی داهاتوودا كاره‌سات له‌ ئوستڕالیا ڕوو ده‌دات و دۆخی كه‌ش و هه‌وا له‌ ده‌ست ده‌رده‌چێت.