به‌هۆی باران و برووسكه‌ كاره‌با له‌ گه‌رمیان كه‌م ده‌بێته‌وه‌

 

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، به‌هۆی باران و هه‌وره‌ برووسكه‌، كاره‌با له‌ گه‌رمیان كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی بەهۆی باران و لێدانی هەورە برووسکە یەکێک لە گۆڕەڕەکانی وێستگەی 132kv کفری لە خزمەت دەرچووە.

ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی لێدانی برووسكه‌وه‌ یەکێک لە دژەبرووسكەكانی گۆڕه‌ڕه‌كه‌ سووتاوه‌ و تێكچووه‌.

هه‌روه‌ها ئاگاداری دانیشتووانی شارۆچکەی کفری و ناحییەکانی دەوروبەری كرده‌وه‌ کە پێدانی كارەبای نیشتمانی له‌م ناوچانه‌ کەم دەبێتەوە تا ئه‌و كاته‌ی گرفته‌كه‌ چارەسەر ده‌كه‌ن.