ئاسایشی هەولێر ئەو باندەی دەستگیر کرد کە 8 ئۆتۆمبێلیان لە خەڵک دزیبوو

 

ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەی ڕاگەیاند کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بەناوی هەلیکارەوە 8 ئۆتۆمبێلیان لە خەڵک دزیبوو.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "دوای ڕووداوی فێڵکردن و دزینی 8 ئۆتۆمبێل بە ناوی هەلیکار لە دوو ڕۆژی ڕابردوو لە شاری هەولێر، تیمەکانی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵسان بە ئەرکی خۆیان و بە هاوکاری پۆلیسی هەولێر توانییان ئەمشەو هەینی ئەو باندە دەستگیر بکەن".

ئاماژەی بەوەشکردووە کە تۆمەتباران دەدرێنە دادگا بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆیان.