كه‌شناسی عێراق: رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ به‌غدا به‌فر ده‌بارێت

ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ به‌فر ده‌بارێت.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق ، پێشبینی ده‌كرێت رۆژی دووشه‌مه‌ی داهاتوو 17-1-2022 به‌فر ببارێت.

هاوكات ماڵپه‌ڕی ئه‌كوا ویزره‌ی ئه‌مریكی پێشبینی كردووه‌ 26 ئه‌م مانگه‌ به‌فر له‌نێو سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر ببارێت.