به‌غدا.. به‌ بۆمبێكی ده‌ستی هێرشكرایه‌ سه‌ر باره‌گای لقی 5 ی پارتی


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ به‌غدا ڕایگه‌یاند، بۆمبێک فڕێدراوەتە نێو حەوشەی بارەگای لقی پێنج و ماڵپه‌ڕی (التاخی) پارتیمان و بۆمبەکە هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبووە.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ به‌غدا،  ڕایگه‌یاند، کاتژمێر 5ی سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ 2022/1/13 بۆمبێک فڕێدرایە نێو حەوشەی بارەگای لقی پێنج و ماڵپه‌ڕی (التاخی) پارتیمان. 
سه‌رچاوه‌‌كه‌ گوتیشی، بۆمبەکە هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبووە.