وه‌زیری ته‌ندروستی چاره‌سه‌ری پێویست بۆ هونه‌مه‌ند "نه‌رمین كاوانی" ده‌كات

هونه‌رمه‌ندی ناوداری كوردستان "نه‌رمین كاوانی" ماوه‌یه‌كه‌ تووشی نه‌خۆشییه‌كی  ده‌گه‌مه‌ن بووه‌، وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێز‌ دكتور سامان به‌رزنجی بڕیاڕیدا، له‌ سه‌ر ئه‌ركی تایبه‌تی حكومه‌ت و وه‌زاره‌ت ته‌واوی چاره‌سه‌ری پێوێیست بو خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی بواری شانۆو دراما نه‌رمین كاوانی بكرێ.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ هونه‌رمه‌ند نه‌رمین كاوانی سوپاسی وه‌زیری ته‌ندروستی و حكومه‌تی هه‌رێمی كرد، بۆ هاناوه‌ چوون و چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ی.
ئا- كامران