سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كۆچی دواییكرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ داڤید ساسۆلی،سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌ ته‌مه‌نی 65 ساڵیدا له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئیتاڵیا كۆچی دواییكرد .

له‌وباره‌یه‌وه‌ رۆبه‌رت كۆلیلۆ،وته‌بێژ به‌ناوی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌ تویتێكدا له‌ تویته‌ر نووسیوویه‌تی: داڤید ساسۆلی له‌ 11ی كانوونی دووه‌م له‌ كاتژمێر 01،15ی به‌یانی له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌ڤیانۆ له‌ ئیتاڵیا كه‌ چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرت،كۆچی دواییكرد.

هه‌روه‌ها گوتیشی: كات و شوێنی جه‌نازه‌كه‌ی له‌كاتژمێره‌كانی داهاتوودا راده‌گه‌یه‌ندرێت.