هوشیار زێباری: پۆستی سه‌رۆك كۆمار زۆر گرینگه‌ و پارتی ده‌ستبه‌رداری نابێ

 

هوشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان وه‌ك پارتی ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق نه‌بوونه‌ و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ به‌ پۆستێكی سه‌روه‌ری زۆر گرینگی داده‌نێن‌.

هۆشیار زێباری بڵاوی كرده‌وه‌ "له‌چه‌ند په‌یجێكی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندنی نابه‌رپرس وا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق بووینه‌".

ڕاشیگه‌یاند "ئه‌م ده‌نگۆ و ڕاپۆرتانه‌ دوورن له‌ ڕاستییه‌وه‌ و لێره‌دا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێدوانی له‌مجۆره‌مان نه‌داوه"‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "لای ئێمه‌ پۆستی سه‌رۆك كۆمار پۆستێكی سه‌روه‌ری گرینگی عێراقه‌ و پێویسته‌ لایه‌نی كوردی له‌سه‌ری یه‌ك ده‌نگ بن".