نیویۆرک.. بەهۆی ئاگركەوتنەوەوە 19 كه‌س گیانیان لە دەستدا


لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر لە شاری بڕۆنکس سەربە نیویۆرک، 19 کەس گیانیان لەدەستدا کە نۆیان منداڵن.
ستیفان رینگێل راوێژکاری سەرەکی سەرۆکی شارەوانی، ئەریک ئادەمسر ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە ژمارەی ئەوانەی بەھۆی کەوتنەوەی ئاگر لە باڵەخانەکە گەیشتووەتە 19 کەس کە نۆیان منداڵن و 13 کەسیش لەوانە رەوانەی نەخۆشخانە کراون دۆخی تەندروستیان جێگیر نییە.  
لەلایەکی دیکەشەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی نیویۆرک رایگەیاند کە ئەو کەسانەی لە سەرەوەی باڵەخانە 19 نھۆمییەکەدا گیریان خواردووە، بەھۆی دووکەڵی ئاگرەکەوە ژەھراویبوون.

ئەوەش راگەیەندرا کە دەیان بریندار رەوانەی نەخۆشخانەکانی دەوروبەر کراون و نیگەرانیش ھەیە لە زیادبوونی ژمارەی قوربانیان.
لەوەو پێش راگەیەندرابوو کە بەھۆی ئەو ئاگرەی لە باڵەخانەیەکی شارە برۆنکس-ی سەربە نیۆیۆرک کەوتووەتەوە، 63 کەس کە لەو باڵەخانەیەدا گیریان خواردبوو، برینداربوون و دۆخی تەندروستی 32 کەسیش لەمانە جێگیر نییە.
ھاوکات بەرپرس لە بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی نیویۆرک، دانیال نیگرۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو کە بریندارەکانی رووداوەکە زۆرینەی ئەوانەن کە لە سەرووی نھۆمی سێیەمی باڵەخانەکە دادەنیشن و بە تیمێکی 200 کەسییەوە لە ھەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دان.