کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ ڕۆژانی داهاتوو دەخاتەڕوو

 

کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ ئەمشەو دووشەممە و ڕۆژانی داهاتوو خستەڕوو، هەروەها ڕێژەی بارانبارینی لەماوەی 12 کاتژمێری ڕابردوو بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا پێشبینییەکانی خستەڕوو و تێیدا هاتووە " پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمشەو لە سەنتەری شاری هەولێر و دهۆک ئاسمان نیمچە هەور بێت، بەڵام لە ناوچە شاخەوییەکانی هەولێر بارانبارین دەبێت هەروەها لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین بارانبارین بەشێوەیەکی نمە باران و بارانی مام ناوەند دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو "لە کاتەکانی بەیانی نمە بارانی پچڕپچڕ دەبێت و کاریگەریەکەی لەسەر سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر دەبێت و دوای نیوەڕۆ کاریگەری شەپۆڵەکە زیاتر دەبێت بەتایبەت لەسەر سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی".

 هەروەها بڕی بارانبارینی لە ماوەی 12 کاتژمێر ڕابردوو لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیە:-

 هەولێر 1.9 ملم

سلێمانی 0.7 ملم

دهۆک 9.2 ملم

کەرکووک 0.5 ملم

پیرمام 5.3 ملم

چەمچەماڵ 1 ملم

زاخۆ 8.1 ملم

شەمامک 1.2 ملم

ئاکرێ 8.6 ملم

بارزان 12.8 ملم

بازیان 3.4 ملم

دووکان 3.6 ملم

حاجی ئۆمەران 8 ملم

هەڵەبجە 0.2 ملم

هەڵشۆ 7.8 ملم

خەبات 3.2 ملم

میدان 0.2 ملم

سۆران 7.4 ملم

پێنجوێن 3.2 ملم

ماوەت 4.2 ملم

قەڵادزێ 6 ملم

سمێلان 3.6 ملم

ڕەواندز 0.2 ملم

مێرگەسۆر 15.2 ملم

چۆمان 6.6 ملم