نرخى نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە


ئەمڕۆ دووشەممە 10ی 1ى 2022 نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 81 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
هه‌روه‌ها،بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش تەکساس بە 79 دۆلار و 04 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
له‌ كۆتایییه‌كانی  ساڵی 2021 نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی، به‌ڕای پسپۆڕانی ئابووریش هۆكاری دابه‌زینه‌كه‌ی به‌هۆی بڵاوبونەوەى ئۆمیکرۆن بوو ،  جۆره‌ نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌چه‌ندین وڵاتدا.
بەپێى پێشبینییەکانیش خواستى نەوت لە م ساڵدا لەسەر نەوت زیاتر ده‌بێت، ئەوەش دەبێتە هۆكاری زیاتری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
ئاماده‌كردنی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز