ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه فه‌رمانده‌یه‌كی دیاری ره‌وتی سه‌دری له پارێزگای میسان له باشووری عێراق كوژرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له رووداوه‌كه به‌میدیای عێراقی راگه‌یاند: دره‌نگای شه‌وی رابردوو ته‌رمی موسیلم ئه‌بو ریش،فه‌رمانده‌یه‌كی دیاری ره‌وتی سه‌در، له‌نێو زبڵدانی ناوچه‌ی شیشان دۆزراوه‌ته‌وه و شوێنی 11 فیشه‌ك به‌سه‌ر لاشه‌یه‌وه دیار بووه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه ئه‌بو موسلیم به تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی له كوژرانی وسام علیاوی،فه‌رمانده له بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق،به‌سه‌رۆكایه‌تی قه‌یس خه‌زعه‌لی داده‌ندرێت.
عه‌لیاوی و براكه‌ی له خۆپیشاندانه‌كانی تشرینی ساڵی 2019 له ئاكامی هێرشێك بۆ سه‌ر باره‌گایه‌كی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له شاری عه‌ماره كوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.