ڤیدیۆ.. ماسییه‌كی زه‌به‌لاح له‌ هه‌راجكردنی ئاشكرا به‌پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی فرۆشرا


له‌ یه‌كه‌م هه‌راجكردنی ئاشكرای  ساڵی 2022 له‌ ژاپۆن، له‌ بازاری ماسی فرۆشتندا له‌ پایته‌ختی تۆكیۆ ،ماسییه‌كی تونی زه‌به‌لاح به‌ بڕی 16.8 ملیۆن ین (144 هه‌زارو 815 دۆلار) فرۆشرا.

 میدیاكانی ژاپۆن رایانگه‌یاند: ماسییه‌كه‌ كێشی 211 كیلۆگرام بوو ، به‌هۆی نه‌خۆشی كۆڕۆنا له‌ ماوه‌ی 6 ساڵ دا یه‌كه‌مین جاره‌ ماسی به‌ونرخه‌بفرۆشێت.
ئا- كامران 
ژێده‌ر- روسیا ئه‌لیه‌وم