خواردنەوەیەک یارمەتیت دەدات ئاسوودە بخەویت

 

زۆر کەس لە جیهاندا کێشەی خەوتنیان هەیە، تەنانەت لە دوای کارکردنێکی زۆر و ماندووبوونێکی زۆریش، بۆیە شارەزایان ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەن بۆ خواردنەوەیەک کە یارمەتییان دەدات و سوودبەخشە بۆ ئەوەی بتوانن بەئاسوودەیی بخەون بێ ئەوەی شەوانە بۆ کاری پێویست لە خەو بەئاگا بێنەوە. 

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی (وومەنس وۆرد) خواردنەوەی ئاوی سوێری دەریا چارەسەرێکی پزیشکییە و یارمەتی ڕێکخستنی ئاوی لەشی مرۆڤ دەدات، ئەمەش وادەکات لە کاتی خەودا پێویست نەکات بۆ کاری پێویست هەڵبستیت و خەوێکی ئاسوودە بە مرۆڤ دەبەخشێت. 

ماڵپەڕەکە ئەوەی خستۆتەڕوو کە ئاوی دەریا ماددە ئەلیکترۆلیتەکانیان تێدایە کە بەرپرسە لە هاوسەنگکردنی ئاوی لەشی مرۆڤ، لە ئەگەری ناهاوسەنگبوونی ئاو لە جەستەی مرۆڤ، لەشی مرۆڤ هەوڵ دەدات ڕێژەکە هاوسەنگ بکاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤەکە نەتوانێت بە ئاسوودەیی بخەوێت و لە خەودا هەڵبستێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە دیارترین شت لێرە بڕی ئاوەکەیە و شارەزایان ئامۆژگاریتان دەکەن کە بڕێکی دیاریکراوی لێ بخۆن.

ئاماژەی بەوەش دا باشتروایە 30 خوولەک پێش کاتی خەوتن پەرداخێکی ته‌واو به‌ ڕێژه‌ی 8 ئۆنس لە ئاوی سوێری دەریا بخۆنەوە، بەڵام زانکۆی پزیشکی ئەمریکا باس لەوە دەکات ئافرەتانی سەروو 50 ساڵ پێویستە کەمتر ئەو ئاوە بخۆن، چونکە پێویستە خواردنی خوێ بەگشتی لەو تەمەنەدا کەم بکرێتەوە.