په‌رتووكی مێژوویی چۆن سه‌رۆك بارزانی كوردستانی گه‌یانده‌ لێواركانی سه‌ربه‌خۆیی خه‌ڵاتی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا


كتێبی (له‌سه‌ر لێواره‌كانی ئازادی، چۆن  سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی كوردستانی برد بۆ سه‌ر لێواری سه‌ربه‌خۆیی)، له‌ پێشبڕكێیه‌كی جیهانیدا خه‌ڵاتی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.

داڤان یه‌حیا خه‌لیل، نووسه‌ری كورد ئه‌و كتێبه‌ی نووسیوه‌ و له‌ په‌یامێكدا ده‌ڵێ"زۆر خۆشحاڵم كه‌ دواترین په‌رتووكم به‌ناونیشانی (له‌سه‌ر لێواره‌كانی ئازادی، چۆن سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی كوردستانی برد بۆ سه‌ر لێواری سه‌ربه‌خۆیی) له‌ پێشبڕكێیه‌كی جیهانیدا له‌ ئه‌مه‌ریكا خه‌ڵاتی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا ".

 هه‌روه‌ها نووسه‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌"ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ ئاماده‌كردنی ئه‌م پێشبڕكێیه‌ كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه‌، هه‌موو ساڵێك زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن په‌رتووك به‌شدار ده‌بن ته‌نها 70 په‌رتووك پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست دێنن. په‌رتووكه‌كه‌ی منیش یه‌كێكه‌ له‌ براوه‌كانی یه‌كه‌م "
ئا- كامران