به‌هۆی بوونی كێشه‌یه‌ك كۆمپانیای تێسلا 200 هه‌زار ئۆتۆمبێڵی له‌ چین ده‌كشێنێته‌وه‌

 كۆمپانیای( تێسلا)ی ئۆتۆمبێڵه‌ كاره‌باییه‌كان به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنێكی   200 هه‌زار ئۆتۆمبێڵی خۆی له‌ ‏چین ده‌كشێنێته‌وه‌.
ئه‌و ئۆتۆمبێڵه‌ كاره‌باییانه‌ "سندوقه‌كانیان " له‌ كاتی شۆفێریدا له‌ ناكاو ده‌كرێته‌وه‌ ،ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی مه‌ترسی له‌ گیانی شۆفێر وسه‌رنیشه‌كان ، چونكه‌ سندوقه‌كان ده‌كه‌وێته‌ پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێڵه‌كان . ‏
كۆمپانیایه‌كه‌ راگه‌یاند ئه‌و  ئۆتۆمبێڵه‌  ده‌كشێنێته‌وه‌ كه‌ له‌ نێوان ساڵانی 2015 و 2020 ‏به‌رهه‌م هێنراوه‌ن.‏
ئا- كامران
ژێده‌ر- مۆنت كارلۆ