چەند پەیامێکی سەرەخۆشیی لە بارەگای بارزانییەوە

 

بارەگای بارزانی چەند پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی جەلال عومەر خالید

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی جەلال عومەر خالید،
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆزی كوردستان كاك(جەلال عومەر خالید)مان بیست.

سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و خزم و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە جەلال بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
25ـی كانوونی یه‌كه‌می 2021

…………………………..

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز زەیتۆ سەعید كێخوا ئەحمەد

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز، كاك زەیتۆ سەعید كێخوا ئەحمەد گەزنەیی،
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری هەولێر كاك(سەعید كێخوا ئەحمەد گەزنەیی) باوكی بەڕێزتانمان بیست.

سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەین، هاوبەشی خەمی ئێوەین.

لەخودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبووی باوكتان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و كەسوكارتان ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
25ـی كانوونی یه‌كه‌می 2021

………………………..

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ كاك محەمەد ئەلیاس زێباری

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز، كاك محەمەد ئەلیاس زێباری,
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتانمان بیست.

سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و كەسوكار و خزم و دۆستانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمی ئێوە دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین لەم كۆستەدا دڵنەوایی و ئارامیتان پێ ببەخشێت و گیانی هاوژینی خوالێخۆشبووتان بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
25ـی كانوونی یه‌كه‌می 2021

……………………………..

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز ئیلهام محەمەد یوسف

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز، كاك ئیلهام محەمەد یوسف,
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی (رێناس)ی كچی بەڕێزتانمان بیست.

سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێببەخشێت و گیانی كچی خوالێخۆشبووتان بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
25ـی كانوونی یه‌كه‌می 2021

………………………….

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی مامۆستا ئەكرەم خورشید ئاكرەیی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی مامۆستا ئەكرەم خورشید ئاكرەیی,
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا(ئەكرەم خورشید ئاكرەیی)مان بیست.

سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و كەسوكار و خزمانتان دەكەین، هاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو مامۆستا ئەكرەم بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
25ـی كانوونی یه‌كه‌می 2021

……………………….

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز حەمەتاڵ خاڵە عەلی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز، كاك حەمەتاڵ خاڵە عەلی،
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك(بەكر خاڵە عەلی چوارتایی)برای بەڕێزتانمان بیست.

سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و خزمانتان دەكەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە بەكر بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
25ـی كانوونی یه‌كه‌می 2021